لە هەولێر بەهۆی بارانبارینی بەردەوام ئاو لە چەن ناوچەیەکی ئەو شارە هەڵکشاوە و ئۆتۆمبێلەکان ناتوانن بە ئاسانی لە شەقامەکان تێپەڕن. ئاوێنه: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چەند شەقامێکی شاری هەولێر بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینەوە ئاو هەڵکشاوە و ئۆتۆمبێلەکان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە لەکاتی هاتوچۆ. هاوکات بارانبارین لە دوێنێ شەوەوە بەردەوامە. بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمنرۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور و لێزمە باران دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی و لەپاس نیوەڕۆ باران بارینی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە و لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە. هەر بەپێی کەشناسی، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نم ەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.