پۆمپیۆ: ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی سعوودیە
  2020-02-20       391       

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ریاز، دووپاتکردنەوەیە لەسەر پابەندبوونی حکوومەتی وڵاتەکەی بە ئاسایشی سعوودیە.
 
دوێنێ چوارشەممە، مایک پۆمپیۆ بەسەردانێک گەیشتە ریاز کە چاوەڕان دەکرێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعوودیە کۆببێتەوە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئامانجی سەردانەکەی بۆ ریاز خستووتەڕوو و نووسیوویەتی، ''خۆشحاڵم جارێکی دیکە سەردانی سعوودیە دەکەم بۆ ئەوەی پابەندبوونی حکوومەتی ئەمریکا بە ئاسایشی سعوودیە دووپات بکەمەوە''.

مایک پۆمپیۆ ئەوەشی وتووە، ''پێوێستە بەردەوام پاڵپشتی لە سعوودیە بکەین بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هەڵسوکەوتە شەڕانگێزییەکەی ئێران لە ناوچەکەدا''.

هاوکات میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسەکانی ئاسایشی هەرێمیی، ئابووری مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعوودیە سەردانی رایاز-ی کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×