ئه‌مریكا ملێۆنێك دۆلار ده‌كاته‌ دیاری بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی "هه‌مزه‌ بن لادن"
  2019-03-01       991       

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن دۆلار ئه‌به‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری و شوێنی هه‌مزه‌ بن لادن-ی بۆ ده‌ستنیشان بكات.

ئاوێنه‌، لوقمان غه‌فور: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ  28ی شوبات، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی په‌خشینی پاداشت له‌پێناو چه‌سپاندنی دادوه‌ریدا، پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ شوێن و زانیاری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ (هه‌مزه‌ بن لادن) بگه‌یه‌نێته‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ر شوێنێك بێت و بڕی پاداشته‌كه‌ش به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن دۆلار.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ هه‌مزه‌ بن لادن كوڕی سه‌ركرده‌ی پێشوی ئوسامه‌ بن لادن-ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعده‌یه‌و له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی ئه‌لقاعده‌، له‌رێگه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌وه‌ له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، خۆی ده‌ناسێنێت و ئاماژه‌ به‌ هێرشكردن ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

ده‌شڵێت "هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌مزه‌ بن لادن وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوكی ئاماژه‌یان پێده‌دات كه‌ له‌ ئایاری 2011 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كوژرا".

هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات كه‌ له‌5ی یه‌نایری 2017ه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌پێی بڕیاری جێبه‌جێكردنی ژماره‌ 13224 هه‌مزه‌ بن لادن-ی وه‌ك تیرۆریستێكی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناساندوه‌ و له‌ئه‌نجامی ئه‌م دیاریكردنه‌شدا هه‌مو سه‌رچاوه‌ ماددیه‌كانی هه‌مزه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌كه‌وتونه‌ته‌ ناو چوارچێوه‌ی كاری ئه‌وه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌كارخراون، هه‌مو كه‌سێكی ئه‌مریكیشی له‌مه‌ترسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئه‌دره‌س بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌و زانیارییه‌ ببه‌خشێت و پاداشته‌كه‌ی وه‌رگرێت.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×