رۆیتەرز: لوتکەی سێقۆڵی نێوان تورکیا و رووسیا و ئێران لە تاران بەڕێوەدەچێت
  2020-02-20       533       
ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز رایگەیاند، مانگی داهاتوو لووتکەی سێقۆڵی لەنێوان تورکیا و رووسیا و ئێران لە تاران-ی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز کە زانیاری لە بەرپرسێکی باڵای تورکی وەریگرتووە، مانگی داهاتوو لووتکەیەکی سێقۆڵی لەنێوان تورکیا و رووسیا و ئێران لە تاران بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەکان شاندیکی باڵای رووسی لەوانەیە سەردانی تورکیا بکەن.

هاوکات بەرپرسە تورکەکە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە لە لووتکەکەدا پرسی گەڕیی هاوبەش لە نێوان تورکیا و رووسیا لە ئیدلب و ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان تاوتوێ دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×