دەمیرتاش نامەیەك بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ دەنێرێت
  2020-02-20       607       

دەمیرتاش لە نامەیەكیدا بۆ ئیمامئۆغڵو لەڕێگەی پارێزەرەكانییەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەوەی پشتگیری لە ژینگە و كولتوور بكات و هەڵوێستێكی شەڕەفمەندانەیە، سوپاسی ئیمامئۆغڵو دەكەم كە دژی ئەنجامدانی پڕۆژەی (گەرووی ئیستانبۆڵ)ە، چونكە ئەو پڕۆژەیە دژی ژینگەی ئیستانبۆڵە.

ئاوێنه‌: دەمیرتاش لە نامەكەدا دەنووسێت: "مرۆڤ خاوەن و سەركردەی ژینگە نییە، بەڵكوو مرۆڤ پارچەیەكە لە ژینگە، بۆیە پیرۆزبایی لە ئیمامئۆغڵو دەكەم كە پارێزگاری لە ژینگەی ئیستانبۆڵ دەكات. ئیستانبۆڵ موڵكی كەس نییە، بەڵكوو بایەخی ئەو شارە مەدەنییەتێكی هاوبەشە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×