توركیا كوژرانی دو سەربازی وڵاتەكەی لە ئیدلب راگەیاند
  2020-02-20       463       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لەهێرشێكی ئاسمانیدا دو سەربازی وڵاتەكەی لە ئیدلب كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربون و لەوەڵامیشدا چەند پێگەیەكی سوپای سوریایان لە ئیدلب بۆردومان كردوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانیدا كە پێگەكانی سوپای وڵاتەكەی لە ئیدلب كردۆتە ئامانج، دو سەربازی توركیا كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربون.

وەزارەتی بەرگری توركیا هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێزەكانیان وەڵامی بۆردومانەكانیان داوەتەوەو لەئەنجامدا 50 چەكداری سوپای سوریا كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×