دەرباز محەمەد: وەفدی هەرێم لەگەڵ عەلاوی نەگەیشتنە ئەنجام
  2020-02-20       1326       

دەرباز محەمەد، ئەندامی وەفدى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا رایدەگەیەنێت؛ وەفدی هەرێم لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

ئاوێنە: دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامێکی وەفدى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ میدیای رەسمی حزبەكەی رایگەیاند؛ وەفدەکەی هەرێمی کوردستان نەگەیشتە هیچ ئەنجامێکی ئیجابی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

وتیشی: وەفدەکەی هەرێم لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سیاسەت و بەرنامە و رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێێ عێراق، نەگەیشتونەتە ئەنجام.

دوێنێ محەمەد تۆفیق عەلاوى، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە پەیامێکدا داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد کە رۆژی دوشەممەی داهاتو دیاری بکەن بۆ کۆبونەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی کابینەی نوێی حکومەتەکەی بە ئەنجومەنی نوێنەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×