وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لەپەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەند رێكارێك دەگرێتەبەر
  2020-02-21       581       

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتەكەیان قەدەغەی هێنانی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی دەكات لەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە لەوانە كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپشت بەستن بە زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رێکخراوەکانی تەندروستی ئاژەڵی و رێکارەکانی لیژنەی باڵای رێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حکومەتی هەرێم كە پەیوەستن بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ژورێکی تایبەتمان پێکهێنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دوێنێ پێنج شەممە و ئەمڕۆ هەینی لیژنەکە کۆبونەوەیان ئەنجامدا، تیایدا چەند رێگایەک گیراوەتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوەكە یەكێك لە رێكارەكان بریتییە لە قەدەغەکردنی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی لەو وڵاتانەی بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.

هەروەها رێكارێكی دی بریتییە لە هەڵمەتی رشاندنی هۆڵەکانی ئاژەڵ و ئەو شوێنانەی ئاژەڵ و باڵندەی تیایدا دەفرۆشێت.

ئاگادار کردنەوەی نۆرینگە و شوێنەکانی کەرتی تایبەت کە مامەڵە بە باڵندەو ئاژەڵی جوانی دەکەن بە رشاندنی شوێنەکانیانیش یەكێكی دیكەیە لە رێكارەكان.

هەروەها رێكارێكی دیكەشیان پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاکان، یەکە ئیداریەکان و فەرمانگاکانی تەندروستی، ژینگەو لایەنە پەیوەندارەکان تایبەت بەم ڤایرۆسە.

وتوشیەتی"رۆژانە بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ زانینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتان بۆ گرتنەبەری رێکاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵ و باڵندە بەو وڵاتانە. هەروەها ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری هاوڵاتیان پەیوەندار بە ڤێتێرنەری."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×