2020-02-21   845     
حکومەتی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، یەکەمین حاڵەتی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەوڵاتە تۆمارکراوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هەینی، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئاحرۆنۆت تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبونی بەڤایرۆسی کۆرۆنای لەئیسرائیل دوپاتکردەوەو ڕایگەیاند، ئەو کەسە یەکێک بووە لە 11 سەرنشینی کەشتیی "دایەمۆند پرێنسس"ی ژاپۆنی.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه توشبووهكه ڕەوانەی نەخۆشخانەی شیبا لەتەلهشۆمیری شاری تەلئەبتب کراوە، هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش شوێنیکی تایبەتیان بۆ توشبووەکە دروستکردووەو لەنەخۆشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکەیان جیاکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە راشیگهیاندووه، ئەو هاوڵاتییە لەگەڵ 11 هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلیدا بون لەسەر کەشتی دایەمۆند پرێنسسو دوای تەواو بونی ماوەی پێویست لەژێر چاودێرییدا دهبن کە دو هەفتەیە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی خسۆتەڕوو کە جگە لەو 11 کەسەی لەسەر کەشتییە ژاپۆنییەکە بونو بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، گەیشتونەتەوە ئیسرائیل، 4 ئیسرائیلیی دیکەش توشبون، بەڵام لەنەخۆشخانەیەک لەژاپۆن ماونەتەوە.