ڕۆژی دوشەممە په‌رله‌مان ده‌نگ به‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌ ده‌دات
  2020-02-21       298       
محه‌مه‌د عه‌لاوی‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ڕۆژی دوشەممەی‌ داهاتو 24ی شوباتی 2020 په‌رله‌مان ده‌نگ به‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی‌.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌كه‌  بەئاژانسی‌ هەواڵی‌ عێراقیەی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، ڕۆژی‌ دوشەممە پەرلەمان دانیشتنێکی‌ تایبەت سازدەکات، ئەوەش دوای‌ ئەوەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ نوسراوێکی‌ ئاراستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کردوەو داوای‌ ئەوەی‌ کردوە دانیشتنی‌ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی‌ نوێی‌ حکومەت ئەنجامبدرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ بەپێی‌ مادەی‌ 58 ی‌ دەستور، 76 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردوەتەوەو هەمان داوایان کردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×