وته‌بێژی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ 8 ساڵه‌كه‌ تاوانبارێک ده‌ستگیركراوه‌و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات
  2020-02-21       753       
لاڤان‌و باوكی‌
وتە‌بێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ 8 ساڵه‌كه‌ تاوانبارێک گیراوەو چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات.

ئاوێنه‌: سەمیر هەورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران له‌لێدوانێكی‌ نوسراودا ڕایگه‌یاندووه‌، "سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر."

ناوبراو ده‌ڵێت، "تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە."


ده‌قی‌ لێدوانه‌كه‌:

لێدوانێك لە‌بارە‌ی تاوانی دەستدرێژی کردنە‌سە‌ر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان لە‌ھە‌ولێر

سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.

تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە‌ قبوڵ ناکرێت.

سەمیر هەورامی
وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×