سەردانیکردنی سزادراوان له‌چاكسازییه‌كانی‌ هه‌رێم ڕادەگیرێت
  2020-02-21       418       
به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی تەندروستی سزادراوان‌و کەسوکاریان له‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا سەردانیکردنی سزادراوان له‌چاكسازییه‌كان ڕابگیرێت.

ئاوێنه‌: وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی له‌ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ئاگاداری کەسوکاری سزادراوانی چاکسازییەکانی گەوران‌و ژنان‌و منداڵانی سەر بەوەزارەتمان دەکەین بەفەرمانی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردنی سزادراوان بەهەمو شێوەیەك ڕادەگیرێت".

له‌ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان‌و کەسوکاریان بۆ کاتێکی نادیار سەردانیکردنی سزادراوان ڕاده‌گیرێت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەوڵاتێکی دراوسێ.

له‌رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌وه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ توشبون‌و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران تۆماركراوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند ڕێوشوێنێك بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×