قەڵەمەكان، ئەو دەستدرێژیە بۆسەر منداڵەكە راگرن
  2020-02-21       1517       

هەژار ئەنوەر

 

چەند رۆژێكە هەندێ‌ خەڵكێكی بەناو نووسەر و رۆژنامەنوس و چالاكوان و پارێزەر شیڕە شیڕیان گەیاندۆتە لای خوا گوایە دەبنە قەڵغان بۆ منداڵە حەوت ساڵانەكە، زەمانەكە هێندە پیس بووە بۆ مەرامی سیاسی و حیییییزبی ئەم منداڵە دەستدرێژی بەردەوامی لەسەربێ.

ماوەی یەك ساڵە لەگەڵ هاوڕێیەكم بەوردی و بەبەڵگەی زۆر گرنگ و گەورە خەریكی پاراستنی كەسایەتی ئەم منداڵەین و لەرووی دەروونیشەوە هاوكاری بووین و سەرەتایەكمان بۆ دروست كرد تاكو بەگەڕێتەوە نێو كۆمەڵگا و ئەوەی بەسەری هاتووە هەوڵبدەین لەبیری ببەینەوە، بەڵام بەداخەوە بەتەواوی تیرۆریان كرد.

ئەم هەموو هاوار هاوارەی بۆ حكومەت چییە، ئەگەر راست دەكەی و پێتوایە ئەمە ئیهانەی منداڵە و تاوانێكی گەورەیە فەرموو كەس دەستی نەگرتووی بۆ نایە سەر شەقام و مانگرتن بگری، ئەمڕۆ ئەم كچەیە سبەی كچەكەی تۆیە.

پرسیار ئەوەیە:.
1. ئەو قسانەی باوكی منداڵەكە لەچەند رۆژی رابردوو بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن كردی پارساڵ لەهەمان شوێن و هەمان قسەی كرد بۆچی دەستتان بەم قسە قۆڕ و فشەفشانە نەكرد؟

2. ئەگەر مەبەستتان شەریفانەیە بۆچی كەسایەتی ئەم منداڵە تیرۆر دەكەن؟ لەخۆتان پرسیوە ئاشكراكردنی ناوی ئەم منداڵە دوای چەند ساڵێكی تر چی بەسەر كەسایەتی دەهێنێت لەنێو كۆمەڵگا؟

3. ئێستا لە كەسایەتی خۆتان گەیشتوون ئێوە كێن؟ تاكو حیییییزبەكانتان دارتان تێوەرنەدەن ئەو بوونەوەرە نین پشتیوان و پاڵپشتی مرۆڤایەتی بكەن.

4. ئەو نامەلا شەریفانەی لەپەنای خوا و ئاین دەڕشێنەوە و بەدەیان كۆیلە و بەكرێ‌ گیراو هەلەكەسەمایان بۆ دەكەن لە كوێن؟ خوا و ئاینی ئیسلام ئەوها دەڵێ‌؟.

5. ئەو نارێكخراوانەی ژنان كە بەردەوام خەریكی فیلەر و بۆتۆكس و سمت گەورەكردنن لەكوێن؟ ئەگەر خۆیان لەجێگەی ئەو منداڵە حەوت ساڵانە بوونایە ئێستا دۆخیان چۆن دەبوو؟ ئەگەر كچەكانیان لەجێگەی ئەو منداڵە بوایە چیان دەكرد؟.

تكایە چیتر كەسایەتی ئەم منداڵە وێران مەكەن
تكایە داهاتووی ئەم منداڵە بپارێزن
تكایە لەچنگی مەرامی سیاسی و حزبی وەرنە دەرەوەو چیتر داهاتووی منداڵ تیرۆر مەكەن.



تێبینی : هیچ كەسێك موزایەدە نەكات، چونكە ژمارەیەك پارێزەر و هاوڕێ‌ و خەڵكی حكومی ئاگاداری ئیشەكانمان بوون، بچوكترین شت ئەوەیە بەباوكی كچەكە بڵێن (هەژار) كێیە ئەگەر لێی بگەڕێن بەئازادی قسە بكات راستیەكان دەزانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×