راگەیاندراوی‌ حكومەتی ھەرێم له‌باره‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ 7 ساڵه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر
  2020-02-21       773       
د. جوتیار عادل
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسییه‌ی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ 7 ساڵه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبارانی‌ دۆسیه‌كه‌ كه‌ پێشتر بەکەفالەت ئازاد كرابون، دەستگیركراونەتەوە.

ئاوێنه‌: د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەم دۆسییەو تۆمەتبارەکانی گرتووەتە بەرو ئەو پێنج تۆمەتبارەی كە پێشتر بەکەفالەت ئازاد كرابوون، دەستگیر كراونەتەوەو بەھیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لەتۆمەتبارانی ئەم تاوانە قیزەونە ناكرێت".

راشیگه‌یاندووه‌، "پەیوەندیی بەباوكی كچەکەش كراوەو دڵنیاكراوەتەوە كە بەھیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت كەس ھەڕەشەی لێ بكات".


ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی رووداوی (منداڵە حەوت ساڵییەكەی ھەولێر) كە لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ روویداوە.

لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەم دۆسییە و تۆمەتبارەکانی گرتووەتە بەر و ئەو پێنج تۆمەتبارەی كە پێشتر بە کەفالەت ئازاد كرابوون، دەستگیر كراونەتەوە و بە ھیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لە تۆمەتبارانی ئەم تاوانە قیزەونە ناكرێت.

پەیوەندیی بە باوكی كچەکەش كراوە و دڵنیا كراوەتەوە كە بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت كەس ھەڕەشەی لێ بكات.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەكە، ھاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە لە رێگەی یاساوە سزا دەدرێن و، بە ھیچ شێوەیەك رێگە بە پێشڵكردنی مافی ھاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی نادرێت.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×