پنتاگۆن: 110 سەرباز لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد برینداربون
  2020-02-22       468       
وەزارەتی بەگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی بەهۆی هێرشەکانی ئێران لە کانونی دوەمی ئەمساڵدا بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد برینداربون گەیشتوەتە 110 سەرباز.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوەکەی پنتاگۆندا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی پشکنین بۆ سەرجەم برینداربوەکان کراوە و بەشێكیان بە ئاستێکی کەم زیان بە سەریان کەوتوە، لە هەمانکاتدا " 77 سەرباز گەڕاونەتەوە خزمەتی سەربازی".

ئەوەش هاتوە، بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستیان 35 سەربازی دیکە رەوانەی ئەڵمانیا کراون و 25 سەربازی دیکەش بۆ ئەمریکا گەڕێندراونەوە.

بەرزبونەوەی ژمارەی برینداربوان لەنێو سەربازانی ئەمریکا کاتێکدایە، شەوی حەوتی کانونی دوەمی ئەمساڵ ئێران لە رێگەی موشەکەوە بنکەی عەین ئەسەدی لە پارێزگای ئەنباری کردە ئامانج، دواتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشەکەدا هیچ سەربازێکی ئەمریکی بریندار نەبوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×