2020-02-22   639     
شه‌وی رابردوو له‌هێرشێكدا له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری له ناوچه‌ی چكیكۆری سنووری له‌گه‌ڵ پاكستان له هه‌رێمی سیستان بلوجستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو سه‌ربازی سنوور كوژران.
ئاوێنە: له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: له‌كاتی توندكردنی رێوشوێنه‌كانی سنوور،كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك له‌ناوچه سنوورییه‌كان نزیك بوونه‌ته‌وه‌و پاسه‌وانی سنوور ته‌قه‌یان لێكردوون و پاشه‌كشه‌یان پێكراوه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، قاسم ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركردۆته‌وه.
شایانی باسه رێكخراوی عه‌دل كه ئێران به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناویان ده‌بات، ناوه ناوه هێرشی چه‌كداری له‌سنووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ئه‌نجامده‌ده‌ن.