2020-02-22   369     
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێ دیاری نه‌كراوه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی دیاری نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بدرێت، چونكه تا ئێستا ناوی وه‌زیره‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه.
وتیشی: هه‌ر كاتێك ناوی وه‌زیره‌كان و كارنامه‌ی حكومه‌ت ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا، به ڕه‌سمی واده‌ی كۆبوونه‌وه بۆ ده‌نگدان به حكومه‌ت دیاری ده‌كه‌ن.
وته‌كانی حه‌لبوسی له كاتێكدایه كه پێشتر حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به حكومه‌تی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.