سبەی یەكشەممە موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت
  2020-02-22       2411       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە موچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٣‌ موچه‌ی ‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندبو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر 30 رۆژ جارێك، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ تائێستا به‌غدا پاره‌ی موچه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردوه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×