سەربازێكی دیكەی توركیا لە ئیدلب كوژرا
  2020-02-22       874       

ئەمڕۆ شەممە، سەربازێكی دیكەی توركیا لە هێرشێكی هێزەكانی حكومەتی سوریادا لە ئیدلب كوژرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، پارێزگای غازی عەنتابی توركیا، ئەمڕۆ شەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سەربازێكی توركیا لەهێرشێكی هێزەكانی حكومەتی سوریادا بە بۆمب لە ئیدلب كوژرا.

ئەوەش 16یەمین سەربازی توركیا لەماوەی ئەم مانگەدا لە ئیدلب دەكوژرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پارێزگای غازی عەنتاب، كوژراكە لە چاككردنەوەی تانكدا كاری كردوە.

دوای هێرشی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە پارێزگای ئیدلب، توركیا دەستی كرد بە ناردنی هەزاران سەرباز و چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ ناوچەكە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×