سێ سیناریۆی شەڕی ئیدلیب
  2020-02-22       2506       

ڕاپۆرت: مروان کابەلان
وەرگێڕان : سەفەر محمد ساڵح


تورکیا دەیەوێت پێشڕەوی هێزەکانی ڕژێم بوەستێنێت،بەڵام ناتوانێت خۆی بخاتەبەرمەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا.


لەم هەفتانەی دوایدا، شەڕی ئیدلیب  لەباکوری خۆرئاوای سووریا پێینایە قۆناغێکی نوێوە، هێزەکانی ڕژێم بە پاڵپشتی ڕووساو ئێران،ڕێگای ستراتیجی M4 و M5یان گرت، کەشاری لاتقیە بۆ دیمەشق ولەوێوە بۆ حەڵەب بەیەکەوە دەبەستێتەووە.
پێشڕەوی هێزەکانی ڕژێم پاڵپشت بە هێزی ئاسمانی دژی پاشماوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بووەهۆی کوژرانی دەیان مەدەنی وچەکداری ئۆپۆزسیۆن لەناویشیاندا سێزدە سەربازی تورکیا. هەروەها سەدان هەزار کەسیش بەرەو سنووری تورکیا هەڵاتن، ئەمەش وای لە ئەنقەڕە کرد هەنگاوبنێت.
تورکیا هێزێکی پاڵپشتی بەکەرەستەی سەربازیەوە بۆ بەهێزکردنی بنکەچاودێریەکانی لەباکوری خۆرئاوا ڕەوانەی ناوچەکانی سووریاکرد کەلەلایەن ڕژێمی سووریاوە گەمارۆدراون، هەروەهابەمەبەستی دامەزراندنی بنکەی تر.
ترسی تورکیالەوەیەکە ئامانجی ڕووسیا گەمارۆدانی هێزەکانی ڕووسیا بێت و ڕێگای پەیوەندیان بەتورکیاوە ببڕێت،بەنائومێدیەوە دەیەوێت خۆی لەم پێشهاتە لابدات. لەم دۆخە ئەستەمەدا، ئەنقەڕە ئامانجیەتی ڕێگەلە شکستی تەواوەتی هێزە هاوپەیمانەکانی بگرێت لە سووریاو پێکەوە سنورێک بۆ سوریا دابنێن.


دوا زۆنی کەمکردنەوەی گرژی:
ئیدلیب دوا زۆن بوو لەو چوار زۆنەی بە هەرێمی تەشەنە نەکردنی گرژی ناسراوە بەپێی ڕێککەوتنی ڕووسیا،ئێران و تورکیالەساڵی ۲۰۱۷، کە تا ئێستا ڕژێمی سووریا نەیتوانیووە کۆنتڕۆڵی بکاتەووە. سێ ناوچەکەیتر ڕۆژهەڵاتی غووتەلە نزیک دیمەشق، درعا وناوچەی قونەیترا لە باشوور، ڕاسان و تەلبیسە کە دەکەوێتە ناوچەی (حیمس)ەوە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە یەک لەدوای یەک هێرشیان کرایە سەرو لەماوەی ساڵێکداکۆنتڕۆڵ کرانەوە. لەگەڵ هەر هێرشێک دەیان هەزار مەدەنی و چەکدار کەنەیاندەویست لەژێر سایەی ڕژێمی سووریا دابن ڕێگەیان پێدەدرا بەرەو (ئیدلیب) بڕۆن بەمەش هێندەیتر ئاوارەی ناوخۆ زیادی دەکرد. لە ساڵی ۲۰۱٨ تورکیا بەگوێرەی ڕێککەوتنی (سۆچی) لەگەڵ ڕووسیا بەڕێوەبردنی (ئیدلیب)ی پێسپێردرا بەمەبەستی دامەزراندنی ناوچەیەکی چەکداماڵراو لە (ئیدلیب) لەبەرامبەردا تورکیا دەبوایە گرووپی هیئە تحریر الشام(HTS) چەک بکات و دووریان بخاتەوە، گرووپێکی چەکداربوون پێشتر پەیوەندیان لەگەڵ قاعیدە هەبوو.هەروەها هەردوولا ڕازی بوون ڕێگای M4و M5 بۆ مەبەستی بازرگانی و هات وچۆ بکرێتەووە.
ڕێککەوتنەکە هەرگیز وەک خۆی جێبەجێ نەکرا، تورکیا بەڵێنەکەی نەبردەسەر سەبارەت بە چەککردنی (HTS)و هاوکات ڕووسیاش ڕێگەی لە پێشڕەوی هێزەکانی ڕژێم نەگرت. هەمیشە ئەم ناوچە بەناو چەکداماڵراوە بە چارەسەرێکی کاتی دادەنراو دواجار ئامانج لێی ئەوەبوو هەموو ناوچەکان بێنەوە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریا.

لەم بارودۆخەدا هەڵکشانی گرژی حەتمیە، بەڵام وەک ئەو ناوچانەی تر نیە کە ڕژێم کۆنتڕۆڵی کردنەوە، کەوتنی (ئیدلیب) بۆ تورکیا کارەسات دەبێت. ئەمەش واتا شکستی ئۆپۆزسیۆن بەتەواوی و کردنەدەرەوەی لەکۆتا گفتوگۆکانی چارەسەری پاش شەڕی سووریا. هەروەها تورکیا کە پاڵپشتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە پەراوێزدەخرێت و ڕۆڵی نابێت لە دانوسانەکانی داهاتوودا، ئەمەش شکستێکی گەورە دەبێت بۆ تورکیا کە سالانێکە خۆێ لەململانێی سووریاوە ئاڵاندووە.
سەرەڕای ئەمەش کۆنترۆڵکردنی (ئیدلیب) لەلایەن ڕژێمی سوریاوە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی سێ ملیۆن کەس بەرەو سنوورەکانی تورکیا یان ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردەکان.
تورکیا ناتوانێت پەنابەری زیاتر وەربگرێت بەهۆی زیادبوونی دژایەتی کردنی ناوخۆیی بەرامبەر بەئاوارە سووریەکان.
هەروەها حکومەتی تورکیا لەژێر فشارێکی گەورەی ناوخۆییدایە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی سێزدە سەربازەکەیان لەلایەن ڕژێمەوە. تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆیی دەبێتەووە ئەگەر ناچار بە پاشەکشە بکرێت لەبنکە چاودێریەکانی کەئێستا لەژێر گەمارۆی ڕژێمی سووریادان.

 



پەیوەندییەکانی تورکیا- ڕووسیا:

هەرچەندە تورکیا چارەسەری سەربازی لە باکوری خۆرئاوای سووریا ڕەتدەکاتەوە و ناتوانێت خۆی بخاتە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا، چونکە پێشتر تورکیا باجێکی قورسی دا کاتێک لە ساڵی ۲۰۱٥ فرۆکەیەکی سەربازی ڕووسیای خستە خوارەوە لە نزیک سنوورەکانی، لە وەڵامی ئەمەدا ڕووسیا هەموو هاوردەیەکی لە تورکیاوە قەدەغەکرد، هەروەها داوای لەهاوڵاتیەکانی کرد سەردانی تورکیا نەکەن بەمەبەستی گەشتوگوزار، ئەم هەنگاوەش زۆر لەسەر ئابووری تورکیا کەوت.
هاوکات نەیەکێتی ئەوروپاو نە ئەمەریکا پشگیری تورکیا ناکەن دژی ڕووسیا، هەروەها هەردووکیان پێشتر بەساردی ئیدانەی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی( ۲۰۱٦)یان کرد دژی ئەردۆگان.
هەستکردن بە پەڕاوێزخستن لەلایەن هاوپەیمانەکانیەوە، ئەنقەڕە پێوویست بوو بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕووسیا کۆششێکی زۆر بکات، لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای لێبووردنی کرد.

ئەمڕۆ تورکیا پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ڕووسیا هەیە، ئەم پەیوەندیەش بۆ حکومەتی تورکیا ئێستا گرنگترە وەک لە ساڵی ۲۰۱٥. ڕووسیا هاوبەشێکی گەورەی بازرگانیە لەگەڵ تورکیا کە ساڵانە( ۲٥ )ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت. لەمەش گرنگتر کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی نەوت وغاز لەبازاڕەکانی تورکیا پشکیان زیادی کرد بەتایبەت پاش گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران لەهەناردەکردنی وزە.

هەروەها تورکیا بووەتە ناوەندی ترانزێتی هەناردەکردنی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا، مانگی ڕابردوو ڤلادمیرپوتین و ئەردۆگان پڕۆژەی تورک ستریمیان کردەووە، بۆڕییەکی غازە بە دەریای ڕەشدا تێدەپەڕێت لە ڕووسیاوە بۆ تورکیا، بەمەش غازی ڕووسیا دەگاتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. هەروەها تورکیا بە هیوای پشت بەستن بە ڕووسیا لە زیادبوونی گرژیەکانی گەڕان بەدوای  نەوتدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمەریکا پشگیری یۆنانی کرد.
هەروەها هەماهەنگیەکانی تورکیاو ڕووسیا هێندەیتر کاڵ بوەووە سەبارەت بە کێشەی لیبیا، هەردوو وڵات پشگیری دوولای دژ بەیەک دەکەن لە لیبیا. مۆسکۆ و ئەنقەڕە کەوتوونەتەخۆ بۆ ئاگربەست لەنێوان حکومەتی نیشتمانی و خەلیفە حەفتەردا.
هەماهەنگی تورکیاو ڕووسیا دووبارە  لەبواری بەرگریدا خاوبووەووە، تورکیا سیستەمی بەرگری  S400ی لە ڕووسیا کڕی سەڕەڕای دژایەتی ناتۆ، هەروەهالە گفتوگۆی ئەگەری کڕینی فڕۆکەی  Su27  وSu57ی ڕووسیدایە.

 



سێ سیناریۆکان

تورکیا بوارێکی زۆر کەمی بۆ ماوەتەووە لەژێر فشاری ڕاگرتنی پێشڕەوی ڕژێمی سووریا لە ئیدلیب و هاوکات پاراستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕووسیا. لەم ساتەدا ئەگەری دەرکەوتنی یەکێک لەم سێ سیناریۆیە هەیە:
یەکەم  سیناریۆ کە بۆ تورکیا باشترینە، ئەوەیە ڕووسیا ڕازی بکات بە کارکردن بە ڕێککەوتنامەکە لە ئیدلیب کە ناوچەیەکی چەکداماڵراوبێت وفەرمان بە ڕژێم بکات بکشێتەووە شوێنی پێشوویان.ئەمەش بە بوژانەوەی پڕۆسەی سیاسی و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری بە مەبەستی هەموارکردنەوەی دەستووری سووریا بەڕازی بوونی ڕژێمی سووریاو ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سیناریۆی دووەم ئەمەیە، تورکیا  واقیعەکە قبوڵ بکات و ڕێگەبە ڕژێمی سووریا بدات ڕێگای M4 و M5 کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام بە هێز ڕێگە لە پێشڕەوی زیاتری ڕژێم بگرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دامەزراندی ناوچەی ئارام لە ئیدلیب، بەجێگیرکردنی هێزی بەرگری لە بنکە چاودێریەکان بەدرێژایی بەرەکان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە چەکی قوورس چەکداربکات بە تایبەتی موشەکی دژە ئاسمانی، ئەمەش پێدەچێت پێشتر  ئەنقەڕە ئەم سیاسەتەی جێبەجێ کردبێ، چونکە دوو هێلیکۆپتەری ڕژێمی سووریا تێکشکا بە چەکی دژە ئاسمانی.
سیناریۆی سێیەم کە تورکیا خۆی لێدەپارێزێت، هەڵکشانی گرژیە لەگەڵ ڕووسیا. بوونی چەکی دژەئاسمانی مەترسی پێکانی فڕۆکەی ڕووسیای هەیە لە باکوری سووریا. هێزی سەربازی تورکیا بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارەدا دەکات، بەڵام ناردنی کەرەستەیەکی زۆری سەربازی ئەم ئەگەرە وەک ساڵی ۲۰۱٥ نزیک دەکاتەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیایە.
لەکاتێکدا تورکیابەوردی بەردەوامە لەهەنگاونان سەبارەت بە مەسەلەی ئیدلیب ، داهاتوو چی ڕوودەدات، دەکەوێتە سەر بڕیاری ئەمەریکا. تا ئێستا ئەمەریکا پەیامی جیاوازی بۆ تورکیا ناردووە، مایک پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشگیری خۆی بۆ توورکیا دەربڕی، بەڵام جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا وتی هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە سەبارەت بەهەنگاوی کۆنکریتی ئەمریکا بۆ ئیدلیب.
بەڵام ڕووسیا دەیەوێت تورکیا زیاتر لە ناتۆ داببڕێت و ئەمریکاش لەوانەیە هەمان هەل بقۆزێتەووە بە پشگیریکردنی تورکیا.
هەرچۆنێک بێت بڕیارەسەرەکیەکان لە مۆسکۆو واشنگتۆن و ئەنقەڕە دەدرێن، لەچەند هەفتەی دادێت بڕیارەکان قۆناغی داهاتووی ململانێی سووریا دیاریدەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×