به‌هۆی به‌سه‌رچونی ده‌مامكه‌كانیان و گرانفرۆشییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دو ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمشەو(شەممە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی بەدواداچونەکانی لیژنەی تەندروستی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانەو نۆرینگەکان و رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی دەمامک، کەمێک پێش ئێستا دەرمانخانەی (هۆم کەی) لەناو ماجدی مۆڵ داخرا.
ئاشكراشیكردوە، دەرمانخانەی هۆم کەی نرخی یەک دەمامکی بە 12 هەزار دینار بە هاوڵاتیان فرۆشتوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
هەروەها قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكراشیكردوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ربه لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتەوە به‌هۆی فرۆشتنی ده‌مامكی ماوه به‌سه‌رچو و گرانفرۆشیی ده‌مامكه‌كانه‌وه ده‌رمانخانه‌ی ژاڵه له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داخرا.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هاوكات نۆرینگه‌ی جه‌مال له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌مامكی به‌نرخێكی گران به هاوڵاتیان فرۆشتوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش داخراوه.
وتوشیەتی، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنەكانی ده‌رمانخانه‌ی ژاڵه و نۆرینگه‌ی جه‌مال له‌شاری سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
بەهۆی هەبونی خواست لەسەر دەمامک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان رویان لەکڕینی کردوە، لەلایەن بەشێک لەدەرمانخانەکانەوە نرخی بۆ چەند قاتێک لە نرخی ئاسایی خۆی بەرزکراوەتەوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی راسپاردوە رێگری بکەن لە زیادکردنی نرخ و سەرپێچیکارانیش روبەروی رێکاری یاسایی بکەنەوە.