ئێران.. له‌ كۆی گشتیی ٢٠٨ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان له‌ ١٠٠ بازنه‌یان یه‌كلاییبونه‌ته‌وه‌
  2020-02-23       431       
له‌ كۆی ١٥٢ كورسی یه‌كلابووه‌وه‌ی ١١هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران، محافزكاران ١٢٤ كورسی و ریفۆرمخوازان حه‌وت كورسییان بردووه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ كۆی گشتیی ٢٠٨ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كان له‌ ١٠٠ بازنه‌یان یه‌كلاییبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه‌ له‌ میدیای ئێراندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، محافزكاران له‌ كۆی ١٥٢ كورسی یه‌كلابووه‌وه‌، ١٢٤ كورسی، سه‌ربه‌خۆكان ٢١ كورسی و ریفۆرمخوازان حه‌وت كورسییان بردووه‌ته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×