عەمار حەکیم: کۆرۆنا هەڕەشە لە عێراق دەکات
  2020-02-23       715       
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، ''پێویست دەکات هەمو رێکارێکی خۆپارێزی و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێتەبەر و داواش لە ناوەندە تەندروستییەکان دەکات لەم قۆناغەدا بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی خۆیان جێبەجێبکەن''.
 
ئاوێنه‌: عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر باسی لەوەشکردوە، داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بە گوێرەی توانا  بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەپرسیاریەتی خۆیان هەڵبگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەو مەبەستە داوا دەکەن هەمو رێکارێکی پێویست بۆ هۆشیارکردنەوەی و خۆپارێزی بەرامبەر ''مەترسییە کوشندەکانی  ڤایرۆسی کۆرۆنا'' بگیرێتەبەر و داواش دەکات هەماهەنگی لەگەڵ  رێکخراوی تەندروستی جیهانی بکرێت.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رونیکردوەتەوە، داوا لەسەرجەم ناوەندە ئەکادیمی و راگەیاندنەکان دەکات لە رێگەی چڕکردنەوەی هەڵمەتە خۆبەخشییەکان، رێنماییە تەندروستییەکان و هۆشیاری هاوڵاتیان رۆڵی خۆیان ببینن.

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران کە فراوانترین سنوری لەگەڵ عێراقدا هەیە تادێت بەرەو بەرزبونەوە دەچێت، وەکو هەوڵێکیش بۆ رێگریکردن لە بڵابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە دو رۆژی رابردودا حکومەتی عێراق سەرجەم دەروازەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتدا  داخستوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×