لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەشت پارێزگای ئێران پشووی فەرمی راگەیەنرا
  2020-02-23       489       

بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەشت پارێزگای  ئێران بۆ دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا و لە چەند شارێكیش یەك ھەفتە کرایە پشووە.

ئاوێنه‌: مەسعود سەقفی، وتەبێژی وەزارەتی پەروه‌ردەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له‌ سەرجەم قوتابخانەكانی ورمێ، تاران، ھەمەدان، قەزوین، ئەردەبیل و گوڵستان رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كراوه‌تە پشوو. لە پارێزگای گەیلان و مەركەزیش یەك ھەفتە پشوو راگەیەندرا.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، تا ئێستا 6 کەس بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×