وەزارەتی كارەبا: ئەو گرفتەی ئەمڕۆ لە وێستگەی دانەغاز دروستبو، چارەسەركرا
  2020-02-23       463       

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، توانراوە ئەو گرفتە چارەسەربكرێت كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە وێستگەی دانەغاز دروستبو و كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبو و ئیستا دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بۆتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوبەشانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە وێستگەی داناغاز بەرهەمهێنانی غاز كەم بوەوەو كاریگەریی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كرد، ئەم ئێوارەیە دوای هەوڵێكی زۆری داناغازو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا گرفتی تەكنیكی وێستگەكە چارەسەركرا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهاوكاری لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان توانیان دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بكەنەوەو رێگەنەدەن گرفتەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×