لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)دا كە ئەمڕۆ یەكشەممە لەئەنكەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچو، پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆكی پارتەكە هەڵبژێردران. بوڵدان دوەمجارە بە هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵدەبژێردرێت.
ئاوێنە: دوای ئەوەی ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە کۆتاییهات. ٨٣٨ ئەندام لە ناو ١٠١٨ ئەندامدا لە ١٠ سندوقدا دەنگیاندا، پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە ٣٣٦ دەنگ وەک هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردران.
میتحەت سانجار، کە بوە شوێنگرەوەی سەزایی تەمەللی، 836 دەنگی بەدەستهێنا و دو دەنگی بەتاڵیش هەبون.
سانجار بەر لە دەنگدانەکە لە وتارێکدا رایگهیاند: "دەکرێ سەدان وشە بۆ وەسفی ناوی هەدەپە ریز بکەین، بەڵام من لێرەدا دەڵێم، هەدەپە پارتی هیوایە. ئێمە بە خەبات و بەرخودان ئەمەمان بەدەستهێناوە. بۆیە دەڵێین ئێستا کاتی بونیادنانە."
دوای دەنگدان لەسەر هاوسەرۆك، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و جێگرانی هاوسەرۆک، دەستەی دیسیپلینی ناوەندی و دەستەی ڕێککەوتن هەڵبژێردران.