فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگەیاند، بڕیاره سبه‌ی دوشەممە، وەفدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بگەڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا باسی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه دەكه‌ن و كامه بژارده بۆ كورد باش بێت بڕیار له‌وه ده‌ده‌ن.
ئاوێنە: فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بە ماڵپه‌ڕی رەسمی پارتی راگەیند"گفتوگۆكانی نێوان شاندی كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو و لایه‌نه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامه و لێكنزیكبونه‌وه دروست بوه و دو ڕۆژی دیكه مۆڵه‌ت دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك و ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێ بدرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێش نه‌رمیی نواندوه."
فارس عیسا وتیشی"بڕیاره سبه‌ی وەفدەكەی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه و تێیدا له باس ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه ده‌كەن و هه‌مو بژارده‌كان ده‌خەنه‌ڕو، كامه‌یان بۆ كورد باشتر بێت ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه تا ئێستا كورد یه‌كگرتوه."