دارای‌ حاجی‌ برایمی‌ چه‌رمه‌گا: ملازم موحسن نه‌كوژراوه‌و ئێستاش ته‌له‌فونم بۆ ده‌كات
  2020-02-24       4937       

دارای‌ حاجی‌ برایمی‌ چه‌رمه‌گا، كه‌سایه‌تی‌ دیار  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ئاشكرای‌ كرد ''تاوه‌كو ئێستا ملازم موحسن نه‌كوژراوه‌و ئێستاش ته‌له‌فونی‌ بۆ ده‌كات''.

ئاوێنه‌: ملازم محسن یه‌كێك بوو له‌و به‌عسییانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌منی‌ عامه‌ی‌ به‌غداوه‌ نێردرابوو بۆ شاری‌ سلێمانی‌، تاوه‌كو به‌زه‌برو توندو تیژی‌ ڕووبه‌روی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ گه‌نجی‌ شاره‌كه‌ ببێته‌وه‌.

دارای‌ حاجی‌ برایمی‌ چه‌رمه‌گا، له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕووداو مێژووی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ڕووداو كه‌ وابڕیاره‌ له‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌خش بكرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشووتر باسی‌ كوشتنی‌ ملازم موحسنیان كردبوو.

ناوبراو ده‌ڵێت: نه‌كوژراوه‌و تاوه‌كو ئێستاش ته‌له‌فونی‌ بۆ ده‌كات.

چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن میدیا كوردییه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌كوژرانی‌ ئه‌م ملازم موحسن كراوه‌ که‌ گوایه‌   هێزێكی تایبەت بۆ ئەو پرۆسەیە پیكهێنراوه‌  هێزەكە زۆرینەی كورد بوون‌و چەند عەرەبێكیشیان تێدا بووە ویستویانه‌ ملازم موحسین دەستگیربكەن ‌وبیهێننەوە بۆ سلێمانی ئەگەر نا بیكوژن، دواجار هێزەكە كوشتوویانە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×