سەرۆكی‌ کۆماری‌ ئێران سەردانی‌ عێراق ده‌كات
  2019-03-01       579       
حەسەن رۆحانی‌ سەرۆکی‌ ئێران

ئاژانسێكی ئێرانیی ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ 11ی‌ ئه‌م مانگه‌ سەرۆكی‌ کۆماری‌ ئیسلامی سەردانی‌ عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئاژانسی تەسنیمی ئێرانیی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژی 11ی ئازار حەسەن رۆحانی‌ سەرۆکی‌ ئێران سەردانی بەغدا دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی‌ باڵای‌ عێراق کۆدەبێتەوە.

وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ كردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان کۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و عێراقه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ حەسەن رۆحانی‌ پاش سه‌ردانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا دێت بۆ به‌غدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×