2020-02-24   684     
ده‌نگۆی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری نه‌جه‌ف بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش ئه‌و ده‌نگۆیه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف تۆماركراوه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تۆماركردنی حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا دووره له ڕاستییه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف داواشیكردووه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بگیرێته‌به‌ر، كه ده‌نگۆی له‌وشێوه‌یه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.