2020-02-24   551     
ئەمڕۆ دوشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک کوژرانی ٣ چەکداری داعش و دەستگیر کردنی ٧ ئەندامی دیکەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەی راگەیاند.
ئاوێنه: سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ئاشکرای کرد کە ٣ چەکداری داعش کە کەسانی نزیک بوونە لە سەرکردەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە، کوژراون و ٧ کەسی دیکەش کە ئەندامی رێکخراوی داعشن، دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە ''کارمەندە قارەمانەکانی دژە تیرۆری کورکوک بەردەوامن لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی میلیشیای داعشی تیرۆرستی''.