2020-02-24   566     
ئاژانسی هەواڵیی کاری ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، نوێنه‌ری پارێزگای قوم له په‌رله‌مانی ئێران، له دانیشتنی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاندوه "ته‌نها له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 50 كه‌س له پارێزگای قوم گیانیان له‌ده‌ستداوه''.
ئاوێنه: ئه‌میر ئابادی، نوێنه‌ری پارێزگای قوم له په‌رله‌مانی ئێران ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرتووه كه بەرلە سێ هه‌فته له قوم حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌ڵام دره‌نگ راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك پێویست نین و وتویه‌تی: ره‌وشه‌كه له قوم باش نییه. ئه‌و په‌رستارانه‌ی چاودێری توشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه‌یان نییه. هه‌ربۆیه په‌رستاره‌كان به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئامێری پشكنین بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسه‌كه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست نییه. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان ده‌مامكیش به‌ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌میرئابادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه 250 كه‌س له قوم به‌هۆی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێری ورده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، سه‌عید نه‌مه‌كی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مانی كردووه تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، 12 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتووه‌ته 47 كه‌س.