ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوان دەڵێن، لەسەر نوسینی بابەتێك لە فەیسبوك رۆژنامەنوسێك لەكەلار سزادراوەو راژەكەی لە حكومەت گوازراوەتەوە. ئەوان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەزوترین كات ئەو گرفتە چارەسەربكەن.
ئاوێنە: ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوان، ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی گەرمیانیان كردوە، ناڕەزایەتی خۆیان دژبە سزادانی ئەو رۆژنامەنوسە لە سنوری گەرمیان دەربڕیوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە"کاروانی سزادانی ڕۆژنامەنوسان بەردەوامەو ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه رۆژنامه‌نووس (سیروان حه‌سه‌ن) كه به‌رپرسى راگه‌یاندن و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره به‌هۆى نووسینى بابه‌تیك له فه‌یسبووك ڕاژه‌كه‌ى گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى كه‌لارو بۆ ئه‌مه‌ش بیانووى كه‌مته‌رخەمى له ده‌وامكردنی دراوەتەپاڵ له‌كاتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بەوتەی خۆی هیچ سزا‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى نییه هەروەها ئێمه گه‌واهیده‌رى كاروچالاكییه‌كانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنى قایمقامیه‌ت بووین به شێوه‌یه‌ك له سه‌رده‌ستى سیروان حه‌سه‌ن هه‌نگاوى گه‌وره ئه‌نجامدراوه."
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو" بۆیە ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان له ئاستى هه‌رێمى كوردستان دژى سزادانى رۆژنامه‌نووسین له سه‌ر نووسین و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته بكه‌ن، چونكه ناوبراو له دژى ئه‌و سزایه بڕیارى وازهێنانى له ده‌وامكردن داوه‌و ئه‌مه‌ش قابیلى قبول نییه و ناكرێت حكوومه‌ت له جۆره كێشه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه بێده‌نگ بێت."
دەقی راگەیەندراوەكە...
بۆ په‌له‌رمانى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
وه‌زاره‌تى ناوخۆ
ئیداره‌ى گه‌رمیان
کاروانی سزادانی ڕۆژنامەنوسان بەردەوامەو ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه رۆژنامه‌نووس (سیروان حه‌سه‌ن) كه به‌رپرسى راگه‌یاندن و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره به‌هۆى نووسینى بابه‌تیك له فه‌یسبووك ڕاژه‌كه‌ى گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى كه‌لارو بۆ ئه‌مه‌ش بیانووى كه‌مته‌رخەمى له ده‌وامكردنی دراوەتەپاڵ له‌كاتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بەوتەی خۆی هیچ سزا‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى نییه هەروەها ئێمه گه‌واهیده‌رى كاروچالاكییه‌كانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنى قایمقامیه‌ت بووین به شێوه‌یه‌ك له سه‌رده‌ستى سیروان حه‌سه‌ن هه‌نگاوى گه‌وره ئه‌نجامدراوه.
بۆیە ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان له ئاستى هه‌رێمى كوردستان دژى سزادانى رۆژنامه‌نووسین له سه‌ر نووسین و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته بكه‌ن، چونكه ناوبراو له دژى ئه‌و سزایه بڕیارى وازهێنانى له ده‌وامكردن داوه‌و ئه‌مه‌ش قابیلى قبول نییه و ناكرێت حكوومه‌ت له جۆره كێشه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه بێده‌نگ بێت .
ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو (سیروان حه‌سه‌ن) تاوه‌كو ڕۆژى گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌كه‌ى به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تى كه‌لار بووه، لێرەدا ئێمە دەپرسین ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بووه بۆچى به‌رپرسیارێتى دوو به‌شى گرنگى قایمقامیه‌تى له ئه‌ستۆ بووه؟ چۆن دەبێت کەسێک کە متەرخەم بێت لەدو پۆستی وەهادا بێت؟ لەکۆتاییدا پێمان سەیرە گۆڕان کە حزبێکە لەڕابردودا دژی سزادان بوە بەڵام ئێستا بەرسێکی ئەو حزبە لەسەر نوسین ڕۆژنامەنوسێک سزا بدات کەچی بەرپرسان و سەرکردایەتی ئەو حزبە بێدەنگبن!
لێرەدا ڕایدەگەیەنین بەوهیوایەین بەزوترین کات چارەسەری ئەو بابەتە بکرێت ئەگەرنا ئێمە هەڵوێستی ترمان دەبێت، چونکە ناکرێت ڕۆژنامەنوس لەبەر نوسین و بابەتی ڕۆژنامەوانی و کاری ڕۆژنامەوانی بخرێتە زیندان و هەڕەشە و سوکایەتی پێبکرێت وەک لەڕابردودا بینیمان و لەتازەترین نمونەش هاوڕێ و هاپیشەمان (سیروان حسن)ە، کە ئەگەر سنورێک بۆ ئەم کار‌و کردەوانە دانەنرێت ئەوا سیروان کۆتا ڕۆژنامەنوس نابێت کە توشی سزادانبێت.
هه‌ڵۆ محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
شاخه‌وان محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
ئازاد عوسمان ڕۆژنامه‌نووس
گه‌رمیان حه‌مه‌ى پوور رۆژنامه‌نووس
ئه‌یاد محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نووس
شاهۆ ئیبراهیم ڕۆژنامه‌نووس
ئیحسان مه‌لا فوئاد رۆژنامه‌نووس
ئاراس محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
نیزام شه‌بیب رۆژنامه‌نووس
هه‌رێم جاف رۆژنامه‌نووس
هه‌ردى حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
فه‌رمان حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
دانا ته‌یب مه‌نمى رۆژنامه‌نووس
ئه‌ركان جه‌بار رۆژنامه‌نووس
ئه‌حمه‌د حه‌مید رۆژنامه‌نووس
شه‌رمین عه‌لى رۆژنامه‌نووس
سه‌ریاس سه‌مین رۆژنامه‌نووس
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان رۆژنامه‌نووس
كاروخ عومه‌ر رۆژنامه‌نووس
بریار محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
ڕێناس ساڵح رۆژنامه‌نوس
عه‌لى حوسێن رۆژنامه‌نووس
زریان عه‌بدوبڵا رۆژنامه‌نووس
ده‌شتى جه‌مال رۆژنامه‌نووس
ئومێد عه‌لى چالاكوانى مه‌ده‌نى
هونه‌ر عه‌لى چالاكوانى مه‌ده‌نى
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د چالاكوانى مه‌ده‌مه‌نى