سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەكات
  2020-02-24       360       

بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و هەروەها پلان و رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی سێشەممە 2020/2/25 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە  تەوەرەکانی کۆبونەوەکە بریتین لە :

1- خستنەڕوی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×