سبەی سێشەممە موچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
  2020-02-24       1876       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە موچەی وەزارەتی پلاندانان دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٥‌ موچه‌ی ‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان دابه‌ش ده‌كرێت.

دابەشكردنی موچە لەچاو چەند مانگی رابردودا دواكەوتوە، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتی ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی دەكات و حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە پشتی پێ دەبەستێت. لەگەڵ ئەوەی پارەكە لەبەغداوە رەوانە نەكراوە بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدەن كە هیچ كێشەیەك لەئارادا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×