ئەندامێكی ئەنجومەن: ئەو نیگەرانییەی لەبارەی بەنزینەوە لەسلێمانی هەیە لەجێی خۆیدا نییە
  2020-02-24       302       

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەو نیگەرانییەی لەبارەی بەنزینەوە هەیە كە لەقەرەباڵغی لە بەنزینخانەكان دروست كردوە لەجێی خۆیدا نییە.

ئاوێنە: ئەمشەو دوشەممە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دروست بوە، ئەوەش دوای داخستنی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران و راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان.

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو نیگەرانییەی لەبارەی بەنزینەوە ھەیە کە قەرەبالغی لەبەنزینخانەکان دروستکردوە لەجێگەی خۆیدا نییە، ئەوەش لەبەر دو هۆكار.

سەبارەت بە هۆكاری یەكەم، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتویەتی"تەنیا ئێران سەرچاوەی بەنزینی سلێمانی نییە، ھاوردەی بەنزین لە تورکیا و ولاتانی کەنداو بەردەوامەو دەتوانێت بۆشاییەکە پربکاتەوە."

هەروەها بەبڕوای رێكەوت زەكی هۆكاری دوەمیش ئەوەیە كە "خوانەکردە ھەر حالەتێکی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار بکرێت باشترین خۆپارێزی ئەوەیە کە ھاولاتیان لەماڵەوە بن و دورکەونەوە لەقەرەباڵغی نەک بەرەو دەرەوە بڕۆن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×