ژوری بازرگانی سلێمانی: بەنزین و سوتەمەنی تەواو لەكۆگان هەیە
  2020-02-24       695       

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ له‌ شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكی سوته‌مه‌نی و خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بونی نییه‌.

ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ''له‌ ئێستادا برێكی زۆر له‌ ستومه‌نی و خۆراك و پێداویستی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌ كۆگاكانی  شاری سلێمانیدا هه‌یه‌''.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ شاری سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌و شارانه‌ی كاڵاو خۆراك و پێدوایستییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن هیچ گرفتێكیان تاكو ئێستا له‌ڕوی هاورده‌كردنی كاڵاو شتومه‌ك و پێداویستیه‌كان بۆ دروست نه‌بوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌م نزیكانه‌ به‌ هه‌زاران بارهه‌ڵگری خۆراك و پێداویستی و ستومه‌نی له‌ رێگای مه‌رزه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ دێنه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ دڵه‌نیایی ته‌واو ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیان كه‌ هیچ په‌له‌ په‌ل نه‌كه‌ن له‌ كڕینی كاڵاو شتومه‌ك و له‌ به‌نزینخانه‌كان سه‌ره‌ نه‌گرن و قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌كه‌ن. چونكه‌ بانزین و ستومه‌نی و كاڵاو خۆراك و پێداوسیتیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك به‌ ته‌واوی له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانی بونی هه‌یه‌، بۆیه‌ پێوست ناكات هاوڵاتیان په‌له‌ بكه‌ن له‌ كرینی كاڵاو ستومه‌نی و پێداویستیه‌كان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×