وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم لەبارەی بەنزینەوە دڵنیایی دەدات
  2020-02-25       365       
جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانی راگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە قەیرانی بەنزین سەرهەڵنەدات.

ئاوێنە: راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بڕیاری رێکخستنەوەی ئالوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەڵ ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا

هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەکانیشی دارشتووە.

هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كە سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەکیی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×