"قاسم سولەيمانى رێگر بوو لە دەست لەكاركێشانەوەى بەشار ئەسەد"
  2020-02-25       3218       
سەرۆكى پێشووى دەزگاى نۆژەنكردنەوەى شوێنەوارە ئايينييەكانى سەر بە فەيلەقى قودسى ئێرانى عەميد حەسەن پلارێك، وتى: ” فەرماندەى پێشووى فەيلەقى قودس قاسم سولەيمانى، رێگرى لە دەست لەكاركێشانەوە و هەڵاتنى سەرۆكى رژێمى سووريا بەشار ئەسەد كرد”.

ئاوێنە: پلارێك، لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فارس وتى: “قاسم سولەيمانى، بە تەنها بەرەنگاربوونەوەى قەيرانى سووريا دەبووەوە و سوورياى رزگاركرد. تەنانەت بەشار ئەسەد، وايلێهات ببێتە پەنابەر و وڵاتەكەى بەجێ بهێڵێت. سولەيمانى گوتوبووی ‘تاكە رێگە بۆ سەركەوتن بەرگريكردنە، پەنا بە خوا سەردەكەوين’، بەرگرى كرد و سەركەوت”.



فەرماندەى سوپاى پاسداران گولعەلى بابايى، لە كتێبى “پەيامى ماسييەكان” لە زارى حوسێن هەمەدانى، كە يەكێكە لەو فەرماندە سەربازييانەى كە لە سووريا گيانى لەدەستداوە نوسيويەتى: “ئەو شەوە دۆخەكە زۆر ئاڵۆز بوو. ئەسەد، لەو بڕوايەدا بوو كە كارى كۆتايى پێهاتووە. بە دواى ئەوەوە بوو پەنابەرێتە بۆ وڵاتێك وەكو رووسيا”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×