ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
  2020-02-25       366       

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەکانی پیکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

ئاوێنه‌: نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ''ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات''.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سێ تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی لێ دەکرێت کە بریتین لە؛ خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدرال و ئەنجامەکانی بەشداریکردنی شاندی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونخ و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان، هەروەها پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×