2020-02-25   5443     
پۆلیسی هەولێر وردەکاریی ڕووداوی شەڕەچەقۆی دوو پزیشکی ئاشکرا دهکات ''کە بەهۆیەوە پزیشکێکیان خۆی کوشتووە و یەکێکیشیان بریندارە''.
ئاوێنه: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، ''ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠، لە شارۆچکەی عەنکاوە لە هەولێر، لە ئەنجامی کێشەیەک کە بەهۆی مامەڵەوە دروست بووە، دوو پزیشک لە سەنتەرێکی جوانکاری بووە بە شەڕیان''.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پزیشکەکان بە چەقۆ شەڕیان کردووە، کاتێک یەکێک لە پزیشکەکان چەقۆیەکی لە پزیشکەکەی دیکە داوە، ئەوەی بریندار بووە، ''تووڕە بووە و چەقۆی لە خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە''.
هۆگر عەزیز جەختی کردەوە کە ئەو پزیشکەی لە ژیاندا ماوە، بریندارە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشک و پۆلیس دایە.