دۆناڵد ترەمپ: ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" لە ئەمریکا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە
  2020-02-25       1152       
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد 2.5 ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" و، یەک ملیار دۆلار لەو بڕە پارەیە تەرخان بکرێت بۆ گەڕان بەدوای پێکوته‌ لە دژی ئه‌م ڤایرۆسە.

ئاوێنە: کۆشکی سپی لە نامەیەکدا بۆ كۆنگرێس لەم بارەیەوە وتی: "ئەمڕۆ ئیدارەی ترەمپ پلانێکی پاڵپشتيی دارایی دیکە بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار ئاراستەی کۆنگرێس دەکات بۆ پەلەکردن لە پەرەپێدان بە پێکوتەکە و پاڵپشتيی لە پرۆسەکانی ئامادەکاری و به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و کڕینی کەرەستە و پێداویستی پێویست ده‌كات".

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" گوتی: "ڤایرۆسی (کۆڕۆنا) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، ئێمە لە پەیوەندی داین لەگەڵ هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتە. ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن له نه‌خۆشييه‌كان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، بەشێوەیەکی جددی و زۆر ژیرانە کاردەکەن".



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×