ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانی خۆپیشاندانی ملیۆنی سەدر تێکدەدات
  2020-02-25       799       
بەهۆی ئەوەی حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری نەجەف تۆمارکراوە، موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر داوای کرد ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی دژبە پشکپشکێنەی سیاسی ئەنجام نەدرێت.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، “پێشتر داوام کردبوو کە ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندان و مانگرتنی ملیۆنی دژبە پشکشکێنە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا داوا دەکەم ئەنجام نەدرێت، چونکە ئەوەی لای من گرنگە، ژیان و تەندروستی خۆپیشاندەرانە”.

رۆژی شەممەی رابردوو سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی داهاتوودا، متمانە نەبەخشێتە کابینەی حکوومەتەکەی، محەمەد تۆفیق عەللاوی ئەوا داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن.

دوێنێ دووشەممە له‌ شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) تۆماركرا كه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ی خوێندكارێكی ئێرانییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×