2020-02-25   1114     
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌ویەکدا پشووی به‌هاره‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو تێدا به كۆی ده‌نگ پشووی به‌هاره‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن جگه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ڕاگرت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه پشووه‌كه له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ده‌ستپێبكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەکی مانگی داهاتووەوه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌ك له سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماده‌بوون.
ڕێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاندوه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌كۆی ده‌نگ بڕیار درا له سبه‌ینێه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن بێچگه له زانكۆ و په‌یمانگاكان تا ڕۆژی ٢٤ی ئادار بكرێته پشوو”.
وتیشی، “ئه‌م پشووه ته‌نها په‌روه‌رده ده‌گرێته‌وه و زانكۆ و په‌یمانگاكان ناگرێته‌وه چونكه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نییه”.