پارێزگاری کەرکوک پشووی فەرمی لە سەرجەم دەزگا حکوومییەکان راگەیاند
  2020-02-25       735       


راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بەهۆی تۆمارکردنی ٤ حاڵەتی کۆرۆنا، پشووی فەرمی لە بەشێکی زۆری دام و دەزگاکانی حکوومی کەرکوک راگەیاند.
 
ئاوێنه‌: پارێزگاری کەرکوک جگە لە (شارەوانییەکان، تەندرووستی، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆی کەرکوک و بانکەکان) سەرجەم قوتابخانە، پەیمانگا، زانکۆ و فەرمانگەکانی کردە پشووی فەرمی. هاوکات ئەو شوێنانەی کە ئاماژەیان پێکراوە دەوام بکەن، تەنها لە سەدا ٥٠ رۆژانی ئاسایی کار دەکەن.

بڕیارەکەی راکان سەعید جبوری، پارێزگای کەرکوک لەمڕۆ ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ەوە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×