2020-02-25   1338     
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی ته‌واو ده‌داته هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كه بڕی پێویست كاڵاوشمه‌ك و سوته‌مه‌نی له كۆگاكاندا عه‌مبار كراون و هیچ هۆكارێك نییه ترس و نیگه‌رانی دروست بكات.
ئاوێنە: ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له كۆگاكانی شاری سلێمانی بڕی پێویست كاڵاوشمه‌ك و سوته‌مه‌نی له كۆگاكاندا عه‌مبار كراون و هیچ هۆكارێك نییه ترس و نیگه‌رانی و به‌رز بونه‌وه‌ی نرخ دروست بكات.
وتی: هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ شاری سلێمانی سود له‌یه‌ك سه‌رچاوه نه‌بینراوه، به‌ڵكو له چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه سوته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
وتیشی: نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان و سوته‌مه‌نی وه‌ك خۆیه‌تی و له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و شوێنێكه‌وه نرخی به‌رز نه‌كردوه‌ته‌وه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌بازاڕ و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی به‌دواداچون ده‌كه‌ن هه‌ر شوێنێكیش نرخ به‌رزبكاته‌وه روبه‌ڕوی رێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قائیمقامی سلێمانی داوا له هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ده‌كات: له هه‌ر شوێنێك به‌رزبونه‌وه‌ی نرخیان بینی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت و ئه‌و شوێنه روبه‌روی داخستن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.