2020-02-25   659     
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پرسی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێشخستنی پشوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه هه‌ریه‌ك له ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و د. سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی و دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی سلێمانی ئاماده‌یبوون، رایانگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 26 2-2020 ه‌وه تاكو 24-3-2020، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سلێمانی بكرێته پشوو ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران.
ئاوێنه: سه‌ره‌تا ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارماندا له پێناو رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران، له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 26-2-2020 تاكو 24-3-2020، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربه په‌روه‌رده بكرێته پشوو، وتیشی: ئه‌م پشووه زانكۆی و په‌یمانگاكان ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و بڕیاره له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادان نییه.
پاشان د. سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی سه‌رجه‌م رێوشوێنێكی پێشویستمان بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر، وتیشی: خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی نییه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه دێنه‌وه بۆ هه‌رێم له شوێنی تایبه‌ت ده‌خرێنه ژێر چاودێری ته‌ندورستییه‌وه، تائێستاش 400 كه‌س له ژێر چاودێریدان، كه سه‌رجه‌میان له وڵاتی ئێران هاتوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك ته‌ندروستی به دوو رێگا كار له‌سه‌ر رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان له رێگه‌ی خۆپاراستنه‌وه‌یه، كه ئه‌ویش هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانه له ڤایرۆسه‌كه‌و خۆپاراستن لێی، دووه‌م چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشده‌بن.