سبه‌ی‌ موچه‌ی‌ 6 ده‌سته‌ دابه‌شده‌كرێت
  2020-02-25       2342       

سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ 6 ده‌سته‌ی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابه‌شده‌كرێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم سبه‌ینێ موچەی مانگی 11ی ئەم دامەزراوانە دابەشدەکرێت:
١- دەستەی وەبەرهێنان
٢- دەستەی دەسپاکی
٣- دەستەی مافی مرۆڤ
٤- دەزگای ژینگە
٥- دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
٦- کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی لە هەرێمی کوردستان

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناكه‌وێت‌و 30 ڕۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام زیاتر له‌ 35 ڕۆژه‌ زۆربه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ستیبه‌دابه‌شكردنی‌ كردووه‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ 2019یه‌. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×