"وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ‏ناردنی موچەی فەرمانبەران کردووە"
  2020-02-25       2506       
به‌وته‌ی‌ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ‏ناردنی موچەی فەرمانبەران کردووە. هاوكات هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.

ئاوێنه‌: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "قسەم لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق کردو پێی راگەیاندم یەکێک لەبەڕێوەبەرە گشتییەکانی ‏وەزارەتی دارایی سەربەخۆیانەو بەپاساوی جێبەجێکردنی یاسای ‏دارایی موچەکەی راگرتووە، وایزنیووە وەزیری دارایی دەسەڵاتی ‏ناردنی موچەی بۆ هەریمی کوردستان نەماوە".‏
 
ناوبراو ده‌ڵێت، وەزیری دارایی سزای بەڕێوەبەرەکەی داوە، واژۆی لەسەر ‏ناردنی موچەی فەرمانبەران کردووە، تاوەکو رێوشوێنە ‏یاساییەکان تەواودەبن چەند رۆژێکی دەوێت، دواتر بڕیاری ‏پێدانی موچەی فەرمانبەران بەوەزارەتی دارایی دەگاتە لقی ‏هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.‏
 
هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناكه‌وێت‌و 30 ڕۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام زیاتر له‌ 35 ڕۆژه‌ زۆربه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ستیبه‌دابه‌شكردنی‌ كردووه‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ 2019یه‌. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×