تا ئەمڕۆ 19 كەس لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
  2020-02-26       711       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوەو 139 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكەش تۆماركراون.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەلێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئێران رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئێستا چوار كەسی دیكەی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی قسەی كیانوش جەهانپور، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ئەنجامی پكشنینی 44 كەسی دیكە بە گۆمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پۆزەتیف بوەو یەكێك لە حاڵەتەكانیش لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانە.

جەختیشی كردۆتەوە كە تا ئێستا 139 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات تۆماركراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×